به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له نیوئه‌تله‌س، لێکۆڵه‌رانی زانکۆی کوینزله‌ندی ئۆستۆراڵیا تێگه‌یشتوون که ژه‌هری شه‌مشه‌مه کوێره ده‌توانێت کاریگه‌ری باشی له ده‌رمان کردنی زه‌ختی خوێندا هه‌بێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لێکۆڵینه‌وه له ژه‌هری ئه‌م بوونه‌وه که خوێنمژه له چه‌ند ساڵی ڕابردووه‌وه ده‌ستی پێ کردووه.
له ژه‌هری شه‌مشه‌مه کوێره جۆیکی گرنگ له ماده‌ی هه‌یه که ده‌توانێت خوێن بگرسێنێته‌وه و له زۆر نه‌خۆشیدا ده‌توانێت وه‌ک ده‌رمان به‌کاربێت.
له لێکۆڵینه‌وه‌کان به تازه‌یی ئه‌نجام بووه سه‌ڵمێندراوه که ژه‌هری شه‌مشه‌مه کوێره کارامه‌یی ده‌رمانی زۆر باشی هه‌یه. به تایبه‌ت بۆ ده‌رمانی نه‌خۆشی وه‌ک دڵ و ده‌ماره‌کان و گورچیله به کار دێت.
به پێی لێدوانی برایان فری یه‌کێک له لێکۆڵه‌ره‌کانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، له ژه‌هری شه‌مشه‌مه کوێره جۆره ماده‌یه‌ک دۆزراوه‌ته‌وه که ده‌توانێت خوێن خاو بکاته‌وه و ده‌ماره‌کان شل بکاته‌وه، ئه‌م ده‌رمانه هه‌روه‌ها کاریگه‌ری نه‌رێنی که‌متری به نیسبه‌ت ده‌رمانه کۆنه‌کان هه‌یه. هێشتا ڕوون نییه که چ کاتێک ئه‌م ده‌رمانه نوێیه ڕه‌وانه‌ی بازاڕ ده‌کرێت.
Your Comment